به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەرکانی فەرماندەیی سوپای تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بە بەدەست هێنانی زانیارییەکان ، چوار حەشارگەی پەکەکە لە ناوچەی کوێستانی چکورجا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لە نیزیکی سنووری ئێرا ق لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی بوردومان کرا.
بەپێی ئەم بەیاننامەیە لەم پەلامارانە 157 کەس لە ئەندامانی پەکەکە کوژراون .
ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە ناوچەی چکورجا هەینی ڕابردوو دوابەدوای گەیشتنی تاقمێکی سەدوپەنجا کەسەی ئەندامانی پەکەکە لە باکووری ئێراق بۆ ئەم ناوچەیە توندتر بووە.
سوپای تورکیاش لەم ئۆپراسیۆنە زیانی زۆری پێ گەیشتووە و لانیکەم هەشت سەربازیش کوژراون.
ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کوردەکان لە تورکیا کە لە دیسەمبەری 2012 دەستی پێکرا بوو دوابەدوای تەقینەوەی مانگی ژوئیەی 2015 لە شاری پرسووسی ئەم وڵاتە پێشی پێ گیرا.
دوابەدوای ئەوەش سوپای تورکیا و پەکەکە پەلاماربۆسەر بنکەومەتەرێزی یەکتریان دەستپێکردووە.
بەوتەی کاربەدەستانی ئەنقەرە لە دەستپێکی خولی نوێی تێکهەڵچوونەکانی نێوان پەکەکە و هێزی دەوڵەتی تورکیا لە ژوئیەی 2015 تائێستا، زۆرتر لە شەشسەد سەربازی ئەم وڵاتە و هەروەها زۆرتر لە حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون...
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٩:٠١
News ID: 777088
ئەرکانی فەرماندەیی سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەک دا باسی ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی هێزی ئاسمانی ئەم وڵاتەی کرد بە دژی بنکە و مەتەرێزی پەکەکە لە نیزیکی سنوورەکانی ئێراق .